سلێمانی... ژمارەیەك لە دەستگیركراوەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئازاد كران

12/01/2019 - 09:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئێوارەی دوێنێ هەینی لە لایەن هێزەكانی ئاسایشی شاری سلێمانییەوە ژمارەیەك لە لایەنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە ) دەستگیركران.

 


پەیامنێرمان لەشاری سلێمانی پێی ڕاگەیاندین، ئێوارەی دوێنێ هەینی لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە زیاتر لە 50 كەس لە لایەنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە ) دەستگیركران.

 


پەیامنێرمان ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا ژمارەیەك لە دەستگیركراوان ئازاد كراون و ژمارەیەكشیان هێشتا ئازاد نەكراون و لە زینداندان.

 


جێگەی ئاماژەبۆكردنە ئێوارەی دوێنێ هەینی ژمارەیەك لە لایەنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان و ئەندامانی تاڤگەری ئازادی كوردستان ، لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی گردبوونەوە بۆ یادكردنەوەی چالاكوانێك و لە هەمان كاتدا نمایشكردنی كورتە فیلمێك لە بارەی ئە و چالاكوانە ، بەڵام لەلایەن هێزەكانی ئاسایش رێگری لەم چالاكییە كرا.

 

 

 

 

س ب