"كڕین و فرۆشتن بە كرێكارانی بیانیی لەهەرێم كراوە"

شەممە, 12 کانونی دووەم 2019 07:04



سەرۆكی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و داكۆكی لەكرێكارانی بیانی لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەساڵی رابردوودا پێنج كرێكاری بیانی لە هەرێم كوژراون و كڕین و فرۆشتن بە كرێكارانی بیانییەوە كراوە.


محەمەد هەژار، سەرۆكی رێكخراوی رۆشنبیری و داكۆكی لە كرێكارانی بیانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: زیاتر لە ٢٢ هەزار كرێكاری بیانی لەهەرێمدا كاردەكەن و كڕین و فرۆشتن بە كرێكارانی بیانییشەوە كراوە.


هەروەها ووتیشی: لە ماوەی ساڵی رابردوودا ٢٠٠ كەیسی لێدان و پاسپۆرت لێسەندن و باندكردن و سوكایەتیكردن بە كرێكارانی بیانی لە هەرێم هەبووە.


ئەوەشی خستەڕوو: لە ماوەی ساڵی رابردووشدا ١٦ كەیسی گیانلەدەستدانی كرێكاری بیانی هەبووە و پێنج كەسی دیكەش كوژراون.


محەمەد هەژار ئاماژەی بەوەشكرد: لە ماوەی ساڵی رابردوودا ٢٨ كرێكاری بیانی كڕین و فرۆشتنیان پێوەكراوە و لەو ژمارەیەش ١٦ كرێكاریان لە رەگەزی نێر بوون و ١٢ رەگەزی مێ بوون.

 

 

 

س ب