ئەگەری خزانی ئۆتۆمبێل هەیە، هاتووچۆ هۆشداری دەدات

12/01/2019 - 10:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەسەر نزم بونەوەی پلەكانی گەرما هۆشداری دەداتە شۆفێران و داوایان لێدەكات بەووریاییەوە شۆفێری بكەن.

 


بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگاداری نامەیەكدا كە ئاڕاستەی شۆفێرانی كردووە، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەكێكە لە ڕۆژە ساردەكانی زستان، لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان شەقامەكان بوون بە شەختە‌و زقوم، ئەگەری خزانی ئۆتۆمبێل هەیە.

 


ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە ئاستی خێراییتان دابگرن بۆ زۆر كەمتر لەو ئاستەی رێگە پێدراوە، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی خۆتان‌و سەرنشین‌و دەور‌وبەر.

 

 

 

س ب