بەڕێوبەرایەتی ئاو هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

شەممە, 12 کانونی دووەم 2019 07:37

 


بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ئاگاداری نامەیەكدا كە ئاڕاستەی هاوڵاتیانی كردووە، داوایان لێدەكات لەكاتی دابەزینی پلەی گەرما ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بكەن بۆ ئەوەی بەدوور بن لەزیان و دروست بوونی كارەسات.


ڕێنماییەكان:


1/ ئاو نەڕێژنە كۆڵان و شەقامەكان، چونكە دەبێتە بەفیڕۆدانی ئاو و بەهۆی نزمی پلەی گەرماوە دەبێتە بەستنی شەقام و كارەساتی ئوتومبێل و دڵتەزێنی لێ دەكەوێتەوە .

2/ پێوەری ئاو داپۆشن بۆئەوەی نەبێتە شكاندنی .

3/ دەزولەیەك ئاو بكەنەوە بۆئەوەی نەبێتە بەستنی بۆری ئاو.

4/ لەكاتی بەستنی بۆری ئاودا بە كەمێك ئاوی گەرم بكەن بە بەلوعەو بۆریەكاندا بۆئەوەی نەبێتە شكاندنیان.

 

 

 

س ب