فڕۆكەخانەی سلێمانی: هیچ بڕیارێكمان بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی توركیا پێنەگەیشتووە

شەممە, 12 کانونی دووەم 2019 08:18

 

بەشی پەیوەندییە گشتیەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی توركیا بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: تا ئێستا هیچ بڕیارێكمان پێنەگەیشتووە.

 


بەشی پەیوەندییە گشتیەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕاگەیاند:" سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی هەواڵی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی توركیا و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەهەموولایەكی ڕادەگەیەنین كە وەك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تا ئێستا بە فەرمی هیچ بڕیارێكمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ دەسپێكردنەوەی گەشتەكان".

 


لە ڕونكردنەوەكەدا ئەوەش هاتووە: هەر بڕیارێك دەربچێت لەو بارەیەوە و بگاتە لامان دەستبەجێ بۆ هەموولایەكی ڕادەگەیەنین.

 


جێگەی ئاماژەبۆكردنە دوێنێ هەینی میدیاكانی یەكێتی ئەوەیان بڵاوكردەوە بەهەوڵی بەردەوامی حزبەكەیی و سەرۆك كۆمار بڕیارە لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و فڕۆكەخانەكانی توركیا دەست پێ بكاتەوە.

 

 

س ب