سەنتەری میترۆ: كۆتوبەنكردنی چالاكی مەدەنی ڕووی لە هەڵكشانە

12/01/2019 - 11:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سەنتەری میترۆ ڕایدەگەیەنێت: كۆتوبەنكردنی چالاكی مەدەنی لە هەڵكشانەو ئاسایش دەیان چالاكوانی مەدەنی و سیاسی دەسبەسەر دەكات و پێویستە بە زورترین كات دەستگیركراوەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئازاد بكرێن.

 

سەنتەری میترۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: فەرزكردنی كۆت‌و بەند لەسەر فەزای مەدەنی هەوڵێكی شكستخواردووی هێزە ئەمنییەكانە بۆ بێدەنگكردنی خەڵك لە ئاست ئەو پێشێلكارییانەی بەرامبەر بە مافی مرۆڤ دەكرێت.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: سەنتەری میترۆ بە نیگەرانییەوە چاودێری ئەو هەڵمەتە دەكات كە بە شێوەیەكی فراوان لە شارەكانی سلێمانی‌و كەلارو قەڵادزێ دەستیپێكردوە، دەیان چالاكوانی مەدەنی‌و هەڵسوڕاوی سیاسی دەسبەسەركراون، هەندێكیان بە كەفالەت ئازادكراون‌و ئەوانی تر جارێ دەسبەسەرن.

 

ئەوەشی خستەڕوو: هێزە ئەمنییەكان لەو شارانەدا هەڵدەكوتنە سەر هەر چالاكییەكی مەدنی كە پەیوەندیدارە بە هێزانەی دژایەتی حكومەتی توركیا دەكەن، خۆپیشاندان‌و گربونەوەی لەو چالاكوانانە قەدەغەكردوە، تا كار گەیشتە داخستنی هۆڵی سینما سالم لە شاری سلێمانی.

 

لە ڕاگەیەندراوەكەی سەنتەری میرۆدا ئەوەش هاتووە: هێزە ئەمنییەكان بە فەرمانی "سەروخۆیان" هۆڵ‌و و پاشان سیناماكەیان داخست، كە نیازی بوو فلمێك نمایش بكات‌و كە چیرۆكی تیرۆكردنی سەكینە چانسز‌و هاوڕێكانی دەگێڕایەوە.

 


ئاماژەی بەوەشكرد: رۆژی هەینیش لەكاتی بەڕێوەچوونی چالاكییەكی تری مەدەنی لە ناو پاركی ئازادی شاری سلێمانی دەیان چالاكوانی مەدەنی و رۆژنامەنوس‌و هەڵسوڕاوی سیاسی دەسبەسەرن.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو: رەفتاری سەركوتكردنی چالاكی مەدەنی لە شوێنێكی وەك پاركی ئازادی و "سەكۆی ئازاد" كە بیرۆكەی مام جەلال بوو بۆ فراوانكردنی پانتایی رەخنەگرتن تا دەگاتە "جوێندان بە خۆی"، هەموو ئەوانەی كە رۆژانە باس لە "رێبازی مام" دەكەن، دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی.

 

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت: فەرز كردنی كۆت‌و بەند لەسەر فەزای مەدەنی هەوڵێكی شكستخواردووی هێزە ئەمنییەكانە بۆ بێدەنگكردنی خەڵك لە ئاست ئەو پێشێلكارییانەی بەرامبەر بە مافی مرۆڤ دەكرێت، داواش دەكات دەسبەجێ دەسبەسەركراوەكان بە بێ مەرج ئازاد بكرێن.

 

 

 

س ب