لەم هەفتەیەدا گفتوۆگانی پێكهینانی حكومەت دەستپێدەكەنەوە

12/01/2019 - 14:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بریاروایە لەم هەفتەیەدا گفتوگۆكان پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەست پێ بكەنەوە سەردانی ئەولایەنانە بكەنەوە كە مەبەستیانە بەشداری كابینەی نویی حكومەت بكەن.
بەپیی زانیارییەكانی كوردیو "پارتی بەنیازە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت دەستپێ بكاتەوە لەگەڵ ئەو لایەنانەدا كە دەیانەوێت بەشدار بن لە حكومەتدا."


هەر بەپێی زانیاریەكانی كوردیو"بریاریشە پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی هەریەكەلە بزوتنەوەی گۆران و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بكاتەوە لەشاری سلێمانی بۆدەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی بەمەبەستی پێكهینانی كابینەی نویی حكومەت."


جێگەی ئاماژەیە هەرچەندە زیاترلە 100 رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەرێوە چووە بەڵام تائێستا كابینەی نوێی حكومەت پێك نەهێنراوە بۆئەو مەبەستەش پارتی دیموكرات سەردانی هەریەكەلە بزوتنەوەی گۆران و یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كردوە بەلام تائێستا سەردانی كۆمەلی ئیسلامی نەكردوە.


أ.س