له‌ ناوچه‌یه‌كی كوردستان دوو چه‌كداری داعش ده‌ستگیر كرا

12/01/2019 - 15:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ راگه‌یاندراوێكدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ ئاشكرا كردوه‌ ،هێزێكی ئەمنی دوو چەكداری رێكخراوی تیرۆرستی داعشیان دەستگیركردوه‌، كە هەوڵیاندابو، دزەبكەنە ناو شاری كەركوك.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا لیوا سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی ه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی عێراق ئاشكرای كردوه‌، دوای چاودێریه‌كی  وردی هەواڵگری توانراو دوو چه‌كداری تیرۆرستی داعش له‌ بازگه‌ی پردێ ده‌ستگیر بكه‌ن. 
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ ئەو دوو چەكدارە رەوانەی ناوەندە ئەمنیەكان كراون بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا و رێوشوێنی پێویستیان بەرانبەر گیراوەتەبەر.

 ن.ش