ئه‌و كه‌سانه‌ی سیه‌فه‌تی (حاكم)ی به‌كارده‌هێنن حاكم نین چیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت

12/01/2019 - 14:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

یه‌كێتی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌وری هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی سیه‌فه‌تی (حاكم)ی به‌كارده‌هێنن حاكم نینین بدرێنه‌ دادگا.

له‌ نوسراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتووه‌ یه‌كێتی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ماوه‌یه‌كه‌ به‌كارهێنانی سیفه‌تی حاكم له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه‌ بۆته‌ دیارده‌ كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌كاری دادوه‌ری و داواكاری گشتیه‌وه‌ نییه‌.

له‌ نوسراوه‌كه‌ داهاتووه‌ هه‌ندێك كه‌س كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كه‌ن خود كادیری حزبین یان سه‌رۆكی یه‌كه‌ ئیدرایه‌كانن و كه‌سانیتریش له‌ فه‌یسبوك لاپه‌ره‌كه‌ی ناوناوه‌ (حاكم) كه‌ ئه‌مانه‌ش به‌ تاوانی (انتحال صفة) داده‌نرێت.

یه‌كێتی دادوه‌ران دواده‌كات له‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ بگرێته‌به‌ر له‌ ڕێگای سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی بۆ ئه‌وه‌ی شكۆی دادوه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌رز رابگیردرێت.

 

ر.ق