سلێمانی...23تۆمەتباردەستگیردەكرێن

شەممە, 12 کانونی دووەم 2019 11:50

 بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەسەرەتای ئەم مانگەوە تائەمڕۆ 20 فەرمانی دەستگیركردن كە هەبووە جێبەجێكراون كەلەدادگاكانەوە دەرچون وهەروەها سێ كەسی دیكەشیان بەتۆمەتی جۆراو جۆر دەستگیركردوە.

نەقیب سەركەوت احمد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەمرۆ شەممە لە كۆمنگریەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" ئەمڕۆ تۆمەتبارێك كەلە ساڵی 2009ەوە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە وهەستاوە بە كوشتنی هاوڵاتیەك لەلایەن مەفەرەزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراوە"


وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند"لەلایەكی ترەوە هەر ئەمرۆ شەممە تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیركراوە كە هەستاوە بەدزینی ئۆتۆمبێلێكی ئەڤەلۆن كە هی هاوڵاتیەكی شاری سلێمانی بووە لەماوەیەكی كەمدا هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانیویانە تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن و دەستیش بگرن بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا."


نەقیب سەركەوت احمد ئاماژەی بەوەشدا"لەسەرەتای ئەم مانگەوە تائەمرۆ 20 فەرمانی دەستگیركردن كە هەبووە جێبەجێكراون كەلەدادگاكانەوە دەرچون و هەروەها تۆمەتبارێكی دیكەش كەلەدادگانی سلێمانیەوە داواكراوە ئەویش دەستگیربكرێت.

 


ا.س