له‌به‌رامبه‌ر برێك پاره‌، سێ هاوڵاتی كوردئازاد ده‌كرێن

12/01/2019 - 15:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
دوای ئه‌وه‌ی  لەگوندێكی سەربەقەزای خورماتوو لەلایەن داعشەوە سێ هاوڵاتی كورد ڕفێنران،  به‌رپرسی پێشووی راگه‌یاندنی قایمقام ئاشكرای ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر برێك پاره‌ ئه‌م سێ هاوڵاتیه‌ ئازاد كراون .
(محەمەد فایەق) بەرپرسی پێشوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای خورماتوو ڕایگەیاند: ئێستا پەیوەندیم بەكەسوكاری ئەو سێ هاوڵاتیەوە كردو پێیانڕاگەیاندم كە شەوی ڕابردوو لەبەرامبەر سێ دەفتەرو نیو دۆلاردا هەرسێكیان ئازادكراون، ئەو سێ هاوڵاتیە ڕفێنراوە هێنراونەتە نزیك ڕەشادو كاتژمێر 5ی ئەم بەیانیە كەسوكارەكانیان چونەتە ئەو گوندەو سێ هاوڵاتیەكەیان هێناوەتە كەركوك، كەمێك پێش ئێستاش گەیەنرانەوە خورماتوو.
به‌رپرسی پێشووی راگه‌یاندنی قایمقامی دوز خورماتوو ئه‌وه‌شی بۆ تۆری هه‌واڵی سلێمانی ئاشكرا كردوه‌، هەرسێ هاوڵاتیەكە كوردن و یەكێكیان خەڵكی گوندی (پارە پارە)یەو دوانەكەی دیكەش خەڵكی گوندی (جنگڵاوە)ن و دانیشتوی گوندی (پارە پارە)ن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ڕۆژی 24ی مانگی رابردوو، تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندی (جنگڵاوە)یاندا كە گوندێكی كوردنشینە لەسنوری قەزای داقوق، لەو پەلامارەدا تیرۆریستان سێ‌ هاوڵاتی كوردیان ڕفاند.

 ن.ش