شۆفێرێك گیان لەدەستداەدات و یەكێكی دیكەش رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت

12/01/2019 - 15:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەمڕۆ شەممە دووشۆفێری بارهەڵگر بەهۆی غازەوە توشی تەنگەنەفەسی دەبن و پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانە یەكێكیان گیان لەدەست دەدات و ئەوی دیكەیان لەژێر چاودێریدایە.

سەرچاوەیەك لەنەخۆشخانەی پێنجوێن بە شەفەق نیوزی راگەیاندوە"دووشۆفێری ئێرانی لەناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا بەهۆی بەردانەوەی غازەوە توشی هەناسە توندی دەبن و دوای گەیاندنیان بەنەخۆشخانە یەكێكیان بەناوی ئەبوقاسم عەباسی كە خەڵكی شیرازە و تەمەنی 41 ساڵە گیان لەدەستدەدات و جەستەكەی ڕادەستی دەسەڵاتدارانی ئێران كراوەتەوە"

سەرچاوەكەك ئەوەشی باس كردوە "شۆفێرەكەی دیكەیان لە نەخۆشخانە ماوەتەوە لە ژێر چاودیری پزیشكیدایە "
أ.س