بنه‌ماڵه‌ی مامه‌ رێشه‌ هۆشداری ده‌ده‌ن یه‌كێتی

12/01/2019 - 15:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ راگه‌یاندراوێكدا خانەوادەى شەهید مامەڕیشە ئاشكرای ده‌كه‌ن  بەهیچ شێوەیەک یادی (34) ساڵەی شەهیدکردنى ناکەنەوە و داواش لە بەرپرسانی یەکێتی دەکەن ئەو یادە نەکەنەوە و دەڵێن:مامەڕیشە موڵکى هەر چوار پارچەى کوردستانە.

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا محەمەد شکور، برای شەهید مامەڕیشە كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ رایده‌گه‌ینێت: دەمەوێت هەموان ئاگاداربکەمەوە بەهیچ شێوەیەک یادی (34) ساڵەی شەهید مامەڕیشە ناکەینەوە و داوا لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەم بەهیچ شێوەیەک ئەو یادە نەکەنەوە، چونکە ئێمە وەک خانەوادەکەمان بەشداریی هیچ یاد و ساڵڕۆژی ناکەین.

براکەى مامەڕیشە ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات،  هەڵوێستى هەندێک لە  سەرکردایەتی یەکێتی خەریکی دژایەتیکرنی مامەڕیشەبون ، بۆیە ئەمساڵ یادی ناکەنەوە.مامەڕیشە تەنها موڵکی یەکێتی نیشتمانی نییە، موڵکی هەر چوار پارچەی کوردستانە و جێگەی شانازی هەمو شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازێکە.

 جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ نەجمەدین شکور رەئوف ناسراو بە (مامەڕیشە)  لەدایکبوى ساڵى (1955)ى گوندى تاڵەبانى ناوچەى گەرمیانە، نمونەى ئازایەتى و گیانفیدایى پێشمەرگەى کوردستانە و سەرکردەى چەندین چالاکى و داستانە دژ بە زوڵم و دیکتاتۆریەت، لە (24)ى کانونى دوەمى ساڵی (1985) شەهید کرا.

 ن.ش