گەرمیان...هاوڵاتیەك بە فیشك خۆی دەكوژێت

12/01/2019 - 15:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت هاوڵاتیەك كە خانە نشینی سەربازی بووە بەفیشەك خۆی كوشتوە و دانیشتووی ناحییەی قەرەتەپەیە.


پۆلیسی گەرمیان لەراگەیەنراویكدا ئاماژەی بەوەشداوە"هاوڵاتیەك هێنراوەتە پزیشكی دادوەری قەزی كەلار كەبەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لەدەستدابوو"


پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاندوە" بەوتەی كەسوكاری ناوبراو دانیشتووی ناحییەی قەرەتەپەیەو خانە نشینی سەربازیە و بەچەكی كڵاشینكۆف فیشەكی بەخۆیەوە ناوەولەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە."


پۆلیسی ئاماژەی بەوەشداوە"بەهۆی ئەوەی ناحییەی ناوبراو سنووری گەرمیان نیە پۆلیسی ناحیەكە لێكۆڵینەوە لەهۆكاری حاڵەتەكە دەكات"


أ.س