یەکێک لە ژنەكان،چیرۆكی ده‌ستگیركردنیان له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی ده‌گێرێته‌وه‌

شەممە, 12 کانونی دووەم 2019 13:11

 دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ  ئاسایشی سلێمانی لەكاتی  مەراسیمی یادکردنەوەی كاره‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی پاریس كه‌ سێ هاوڵاتی كورد كوژران ،بریتی بوون له‌  (ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان) لە سەکۆی ئازادیی پارکی ئازادیی ٥٢ کەسی دەستگیرکرد و دواتر هەندێکیان ئازاد کران، چالاکوانێک و نوێنەری کۆنگرا ستار، کە لەناو دەستگیرکراوەکاندا بون ئاشكرای ده‌كات ئاسایش ئازاری داون.

 سەیران محەمەد خۆی و دوو منداڵە تەمەن حەوت ساڵ و هەشت ساڵەکەی لەناو دەستگیرکراوەکاندا بوو رایگه‌یاند :بڕیاربوو کاتژمێر (3:00) فیلمەکەیكچه‌ تیرۆر كراو(ساکینە) لە سەکۆی ئازادیی نمایش بکرێت، کە من گەیشتمه ئەوێ، بینیم هەڤاڵانم هەموویان دەسگیرکرابوون و ئاسایش هەموو ئەو ناوەی بە هێزەکانی تەنیبوو، لەناکاو (١٢ ) ئۆتۆمبێلی ئاسایش دەوریان دام و شەش کەس قۆڵیان گرتم و لەسەر زەوی پاڵیانخستم، قاچیان لە سەر پشتم دانا، دواتر بە قژڕاکێشان و داری کارەبایی منیان خستە ئۆتۆمۆبێلەکەوە
سه‌یران ، ئاماژە بە دۆخی خراپی منداڵەکانی کرد لەوکاتەدا بەهۆی بینینی ئەو دیمەنە مەترسیدارە و رایگه‌یاند : ئاسایش دەیان جار وتویەتی ئەو بێ ئەخلاقە بێنن، ئەوانە هەموویان بێ ئەخلاقن.

نوێنه‌ری كۆنگرا ستار ئه‌وه‌شی بۆرۆژ نیوز  ئاشكرا كردوه‌،  دوای ئەوەی بردنیان بۆ حەوشەی ئاسایش لەوکاتەدا سێ ژن و (٤٠)  پیاو بووین، کردینیان بە سێ بەشەوە، تا دەرنگانی شەو لە حەوشەکەدا و لەبەر سەرما ماینەوە، بە زۆر پەنجەمۆریان بە هەندێک کرد، کە نابێت بەشداری هیچ چالاکییەک ببن، بەڵام من پەنجەمەرۆم نەکرد و بە کەفالەت لەگەڵ منداڵەکانم ئازادکرام.

ن.ش