موچه‌ی ئه‌م توێژه‌ له‌ هه‌رێم زیاد ده‌كات و وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكرا ده‌كات

شەممە, 12 کانونی دووەم 2019 13:28
سه‌باره‌ت به‌گۆرانكاری كردن له‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی لیواكانی نه‌وت و گاز وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند زانیاریه‌ك ئاشكرادەكات و بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری وەزارەتەكەش  رایده‌گه‌ینێت :   لەداهاتویەكی نزیكدا گۆڕانكاری لەپاشەكەوتی ئەو لیوایانەدا بكرێت .

 دلێر محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم  ڕایگەیاند: هەوڵێكی زۆر بۆ چاكردنی پاشەكەوتی موچەی لیواكانی  نەوت و گاز دراوە، ئێستاش دوو لیژنەی تایبەت بۆ ئەو كێشەیە پێكهێنراوەو لیژنەكانیش كاری لەسەردەكەن.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، ئێمە چاوەڕوانی كاری ئەو لیژنانەین بۆ ئەوەی لەداهاتویەكی نزیكدا گۆڕانكاری لەپاشەكەوتی ئەو لیوایانەدا بكرێت، هەوڵی جدیش دەدەین بۆ ئەوەی پاشەكەوتەكە لەسەریان ئەگەر هەڵنەگیرێت، ڕێژەكەی كەمبكرێتەوە.

سەبارەت بەهاوتاكردنی موچەی كارمەندانی مەدەنی وەزارەتی ناوخۆ بەموچەی سەربازیش دلێر محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی بۆتۆری هه‌واڵی سلێمانی ئاشكرا كردوه‌، دوجار نوسراومان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كردوە، بەڵام تائێستا وەڵامنەدراوینەتەوەو هەر لەچاوەڕوانی وەڵامداین.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ لیواكانی یەك و دوی نەوت و گاز كەسەر بەوەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمن، زۆرترین پاشەكەوت لەموچەكانیان دەكرێت، دوای چەندین بەڵێنیش كە لەلایەن حكومەتەوە بۆ چاكردنی پاشەكەوتی موچەكانیان پێیاندراوە، تائێستا چارەسەری كێشەكەیان بۆ نەكراوە.
 ن.ش