وێنەكەی ببینن، چەكدارێكی داعش لەچەمچەماڵ دەستگیركرا

14/01/2019 - 09:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاشكرای كرد، چەكدارێكی هەڵاتووی داعش بەناوی (مناور ماجد وسنی) ناسراوە بە (ئەبو عوبەیدە) لە یەكێك لە گوندەكانی نزیك چەمچەماڵ دەستگیر كراوە.

لە راگەیەندراوەكەی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانیدا هاتووە، كە ناوبراو لەلایەن داعشەوە مەشقی پێكراوەو ئامادەكراوەو بەپێی تەمەنەكەی چەندین لێپرسراوێتی جیاوازی هەبووە.

ئاماژە بەوەش كراوە، دەستگیركراوەكە بەشداری زۆربەی شەڕەكانی حەویجەو عەلاسی كردووەو پاش كۆتاییهاتنی دەسەڵاتی داعش بۆ خۆحەشاردان رووی لە گوندەكانی سنوری چەمچەماڵ كردووە.

 

 

ئـ . كـ

 

 

da3sh