پارێزگاری سلێمانی مەترسی لەسەر شارەكە ڕادەگەیەنێت

14/01/2019 - 10:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئێستا و هەموو كات مەترسی هەیە دۆخی سلێمانی وەك عەفرین و كەركوك و شەنگال و حەلەبی لێبێت وە هەر بستێكی كوردستان ئەگەری ئەوەی هەیە دۆخەكەی وەك ڕۆژئاوای لبێت.

 


هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند:" لەخۆپیشاندانەكانی ساڵی ڕابردوو مەترسی هەبوو دۆخی سلێمانی وەك حەلەب و كەركوك و شەنگال و عەفرینی لێبێت، بەڵام بە هەوڵی خەڵك و دامودەزگا ئەمنی و حكومیەكان ئەو دۆخە ئیدارەدرا".

 


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو:" ئەو مەترسیە بە ئێستاشەوە بەردەوامە، وە ئێستاش و هەموو كات مەترسی هەیە دۆخی سلێمانی وەك عەفرین و كەركوك و شەنگال و حەلەبی لێبێت ئەگەر ئیدارەیەكی باش نەدرێت، وە هەر بستێكی كوردستان ئەگەری ئەوەی هەیە "معرچ" ە بۆ ئەوەی دۆخەكەی وەك "ڕۆژئاوا"ی لبێت ئەگەر خەمی پرسە نیشتمانیەكانی تێدا نەخورێت و ئیدارەیەكی باشی تێدا نەنرێت".

 


هەڤاڵ ئەبوبەكر كە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند ووتیشی: هۆكاری دۆخی سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕیار و ڕێنماییانەی كە ئەنجومەنی وەزیران دەریكردووە بۆ ڕێكخستنەوەی ئەو بابەتانەی كەهەن پەیوەست بن بەدەرەوەی هەرێمی كوردستان پێویستیان بەوەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی دامودەزگا فەرمیەكان هەیە.

 

 

س ب