بەڕێبوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەررزەی هەرێم رایگەیاند" شەپۆلێكی دیكەی بەفر و بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە".
فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمڕۆ بارانبارین بە شێوەیەكی پچڕ پچڕ دەبارێت و لە رۆژانی داھاتووش بەفر لە تەواوی كوردستان دەبارێت و پلەكانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفری سەدی دادەبەزیت".
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، روونیكردەوە: "لە ئەمڕۆوە كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان ناسەقامگیردەبێت و بارانبارین دەست پێدەكات و سبەی لە سەرجەم ناوچەكان باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفردەبێت، ئەو ناسەقامگیرییە بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەكرێت لە رۆژی چوارشەممە بارستە ھەوایەكی سارد ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بە گوێرەی نەخشەكان رۆژی پێنج شەممە بەفربارین زۆربەی ناوچەكانی كوردستان دەگرێتەوە، پێشبینی دەكرێت كەركووكیش بگرێتەوە و پلەكانی گەرما بۆ ژێر پلەی سەدی دادەزێتەوە".