سبەێنێ چوارشەممه‌ ئه‌م شوێنانه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن

15/01/2019 - 14:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سبەی چوارشەممە موچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکات

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی  و ئابووری ئاشكرای ده‌كات بریاره‌ سبه‌ینێ چوارشه‌مه‌ موچه‌ی سێ ه‌زاره‌ت و یه‌ك ده‌سته‌ دابه‌ش بكرێت .

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی به‌كوردیوی راگه‌یاند: بڕیارە سبه‌ینێ  چوارشەممە موچەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و سامانە سروشتییەکان و ئەوقاف و کاروباری ئاینیی و بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێم دابەشبکرێت.

 جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ لە هه‌فته‌ی رابردوو  وەزارەتى دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستى بە دابەشکردنى موچەى مانگى(10) ساڵی رابردوو ،وه‌ تا ئێستاش چەند وەزارەت و دەستەیەک موچەیان وەرگرتووە.

 ن.ش