ببینە شەوی ڕابردوو لە كەركوك چی ڕویدا

16/01/2019 - 09:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

درەنگانێكی شەوی رابردوو لەگوندی (حەوتی نیسان) ی سەر بەناحیەی ڕەشاد بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی میلیشیا شیعەكان دەتەقێتەوە بەهۆیەوە حەوت چەكداری میلیشیا شیعەكان بریندار دەبن.

دوای ڕەوانەكردنی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەی كۆماری شاری كەركوك لەكاتی چوونە ژوورەوەیان بۆ ناو نەخۆشخانە داوا لەچەكدارە میلیشیا شیعەكان دەكرێت چەكەكانیان ڕادەستی پرسگە بكەن، بەڵام ئامادە نەبوونە چەك ڕادەست بكەن و شەڕە تەقە لەنێوان میلیشیا شیعەكان و هێزی دژە تیرۆری عێراق دروست دەبێت و دوو چەكداری میلیشیا شیعەكان بریندار دەبن دواتریش ژمارەیەك لەو چەكدارانە لەلایەن هێزی دژە تیرۆری عێراق دەست بەسەر كران.

ڕەنگاڵە