پاره‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشت

16/01/2019 - 13:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ی حكومه‌تی عێراقی مانگانه‌ بۆموچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ینێرێت گه‌یشت و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌ت دارایی ئاشككرای ده‌كات، دابه‌شكردنی‌ موچه‌ خێراتر ده‌كرێت، دوپاتیشی ده‌كاته‌وه‌ ، تاوه‌كو ڕۆژی‌ 25ی‌ ئه‌م مانگه‌ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌هێندرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی به‌میدیایی نزیك له‌ یه‌كێتی راگه‌یاندوه‌، ئه‌مڕۆ  چوار شه‌مه‌، بڕی‌ (317) ملیار دینار له‌به‌غداوه‌ گه‌یشتۆته‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، له‌ئه‌مڕۆ به‌دواوه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران خێراتر ده‌كرێت و پێشبینی‌ ده‌كرێت تاوه‌كو ڕۆژی‌ (25) ی‌ ئه‌م مانگه‌ موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم دابه‌شبكرێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی كردوه‌ به‌دابه‌ش كردنی موچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو ، ئه‌مڕۆش موچه‌ی‌ هه‌رسێ‌ وه‌زاره‌تی‌ (ناوخۆ، سامانه‌ سروشتییه‌كان و ئه‌وقاف)و (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ هه‌رێم) دابه‌شكرا.

 ن.ش