ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌ستدرێژی كرده‌ سه‌ر كچێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌ستگیر كرا

16/01/2019 - 14:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
له‌ راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركردنی كه‌سێك راده‌گه‌ینێت، كه‌ ده‌ستدرێژی كردۆته‌ سه‌ر كچێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و دواتر فرێیداوه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌،ئاسایشی‌ سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، هێزه‌كانیان توانیویانه‌ ڕۆژی‌ (14) ی‌ ئه‌م مانگه‌ كه‌سێك ده‌ستگیربكه‌ن به‌ناوی‌ (ش، خ، ع) له‌دایكبوی‌ ساڵی (1989) له‌سلێمانی‌، به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ 7ی‌ ئه‌م مانگه‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ تاكسی‌ به‌ئه‌مانه‌ت وه‌رگرتوه‌و دواتریش نه‌یگه‌ڕاندۆته‌وه‌.
ئاسایش زانیاری‌ زیاتری‌ ئاشكرا كردوه‌، ئه‌وكه‌سه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی‌ چه‌ند ئیشوكارێكی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ وه‌رگرتوه‌، كاتێك ڕێی‌ كه‌وتۆته‌ گه‌ڕه‌كی‌ ئیسكانی‌ شاری‌ سلێمانی‌، له‌وكاته‌دا كچێكی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ده‌ستی‌ لێڕاگرتوه‌ تاوه‌كو بیگه‌یه‌نێته‌ چاڤی‌ لاند، به‌ڵام ناوبراو بردویه‌تی‌ بۆ بناری‌ شاخی‌ گۆیژه‌و ده‌ستدرێژی‌ كردۆته‌سه‌ر، دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌وكاره‌ قێزه‌ونه‌ش له‌گه‌ڕه‌كی‌ هه‌واری‌ تازه‌ دایبه‌زاندوه‌، له‌كاتێكدا تۆمه‌تبار خێزانداره‌و خاوه‌نی‌ دوو منداڵه‌و دانی‌ ناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا.
ئاسایش ڕاپۆرتی‌ پزیشكی ئه‌و تاوانه‌شی‌ ئاشكراكردوه‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌،به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ ئاسایش و ڕاپۆرتی‌ پزیشكی‌، ڕاستی‌ تاوانه‌كه‌یان سه‌لماندوه‌، به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌رو به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی‌ (393) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ به‌ندكراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.

ن.ش