هونه‌رمه‌ندێك به‌تۆمه‌تی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر ده‌كرێت

16/01/2019 - 16:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاسایشی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات  سێ‌ كەسیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر ده‌ستگیر كردوه‌، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ پیشه‌ی هونه‌رمه‌نده‌.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی  سلێمانی هاتوه‌ كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌، لە درێژەی كار و چالاكیەكانیان بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانمان توانیان لەڕۆژانی 29/4/2018 تا ڕۆژی 2/8/2018 بەبڕیاری دادوەر، لەپارێزگای سلێمانی سێ كەس دەستگیر بكەن.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ دەستگیركراوەكان بەپێی ماددەی (14ی مخدرات)ە و لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2 ، ڕۆژی 15/1/2019 سزادراون و ناو ته‌مه‌ن و جۆری سزاكانی ئاشكرا كردوه:

1- تاوانبار (ن، م ، ح) لەدایكبوی ساڵی (1980) ڕەگەزی (نێر)، پیشەی (هونەرمەند)، سزادرا بۆ ماوەی (3) ساڵ و غرامەكردنی بەبڕی (450) هەزار دینار .

2- تاوانبار (هـ ، م ، ع) لەدایكبوی ساڵی (1989) ڕەگەزی (نێر)، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (2) ساڵ و غرامەكردنی بەبڕی (450) هەزار دینار .

3- تاوانبار ( ڕ ، ن ، ع) لەدایكبوی ساڵی (1996) ڕەگەزی (نێر)، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (1) ساڵ و غرامەكردنی بەبڕی (450) هەزار دینار .

 ن.ش