سه‌نته‌ری هه‌ولێریش ده‌گرێته‌وه‌، به‌یانی له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌فرێكی زۆر ده‌بارێت

16/01/2019 - 16:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
بەڕیوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم باری کەش و هەوای رایگه‌یاند"سبەینی پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بەهۆی بارستە هەوایەکی ساردەوە کە ڕودەکاتە هەرێمی کوردستان.
 

لەڕاگەیەنراوێکدا کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند ، لەدرەنگانى ئەمشەو بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەریی لە ناوەڕاستى ئەوروپاوە ڕوو لە ناوچەکانى هەرێم دەکات، پلەکانى گەرما ڕوو لە نزمبوونەوەیەکى بەرچاو دەکەن و لە ناوچە شاخاوییەکانیش لە پلەى ژێر سفرى سیلیزیدا دەبێت.

سبەی پێنجشەممە لە تەواوى سەنتەرى قەزا و ناحییەکانى ناوچە شاخاوییەکانى هەرێمى کوردستاندا بەفردەبارێت، پێشبینیش دەکرێت لە سەنتەرى پارێزگاکانى سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە بەفر ببارێت، ئەگەریش هەیە لەسەنتەرى پارێزگاى هەولێر و کەرکوکیش بەفر بە تێکەڵى لەگەڵ باران ببارێت.

هەر بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی ئەو شەپۆلە سەرمایە تاوەکو بەرەبەیانى ڕۆژى هەینى کاریگەرییەکەى لەسەر هەرێم دەمێنێتەوە.

 

ر.ق