خشتەی دابەشکردنی موچەی ئەمڕۆ بزانە

17/01/2019 - 09:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامە و ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی كوردیو ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 17ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2019، مووچه‌ی مانگی 10ی ساڵی 2018ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و هێزی به‌رگریی فریاكه‌وتن دابه‌شده‌كرێت.

دوینێش چوارشەممە بڕی‌ 317 ملیار دیناری بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداوە گەیشە ده‌ست وەزارەتی‌ دارایی و بڕیارە بەسەر ئەو وەزارەتانەدا دابەش بکرێت کە موچەیان پی نەدراوە.