ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری ڕاگەیاند

17/01/2019 - 09:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێـ: چوار تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە تۆمەتبارن بە ساغكردنەوەی پارەی ساختە و ئەندامبوون لە داعش و هەڵهاتن لە دوای ڕووداوی هاتوچۆ.


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: هێزەكانیان توانیویانە لە قەزای چەمچەماڵ كەسێكی بە رەگەز عەرەب دەستگیربكەن كە تۆمەتبارە بە ئەندامبوون لە داعش و كەسێكی دیكەیان لە بازگەی بانی مەقان دەستگیركردووە كە تۆمەتبارە بە ساغكردنەوەی دۆلاری ساختە و، لەكاتی دەستگیركردنیدا ٢٠٠ دۆلاری ساختەی پێبووە.


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەسی دیكەی بڵاوكردووەتەوە، كە لە دوو رووداوی جیادا بە ئۆتۆمبیل و ماتۆڕسكیلی سێ تایە لە هاوڵاتییان داوە و دواتر هەڵهاتوون، دوای بەدواداچونێكی وردی ئاسایشی سلێمانی توانراوە هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و، بەدواداچوون لە كەیسەكاندا بەردەوامە.

 

 

 

س ب