دوای تەقینەوەكەی مەنبەج داوا دەكرێت ترامپ هەڵوێستی بگۆڕێت

17/01/2019 - 10:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

سیناتۆر (لیندسی گراهام) داوای لەسەرۆكی ئەمریكا كرد تاكوو بە هۆی تەقینەوەكەی شاری مەنبەج، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا تاوتوێبكاتەوە.

بەپێی هەواڵێكی نیویۆرك پۆست، (لیندسی گراهام) سیناتۆری كۆماری خواز لە كاردانەوە بە تەقینەوەكەی شاری مەنبەج وتی: هیوادارم سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بەو شتەی لە سوریا ئەنجامی دەدات بە وردی لێكۆڵینەوە بكات.

ئەو وتیشی، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دەبێتە هۆی ئەوەی دوژمنان ورەیان بەرز بێتەوە كە ئێمە خەریكی شەڕ كردن لەگەڵ ئەوانین.

بەرپرسێكی ئاگاداری ئەمریكا سەبارەت بەم تەقینەوە لە شاری مەنبەج وتی: لەم تەقینەوە چوار سەربازی ئەمریكی كوژراون و سێی دیكەش بریندار بوونە.

ئەم تەقینەوە لە بازاڕێكی شاری مەنبەج ڕوویداوە كە هێزەكانی ئەمریكا تێیدا لە حاڵی هاتوچۆ كردندا بوون، بەم هۆیەوە لانی كەم نۆ كەسی مەدەنی كوژراون و (20) كەسی دیكەش بریندار بوون، دوای رووداوەكەش گروپە چەكدارەكانی داعش بەرپرسیاریەتی ئەم تەقینەوەیان لە ئەستۆ گرت.

 

ئـ . كـ