سلێمانی... ڕێنمایی لەسەر بەفربارین دەدرێتە شۆفێران

17/01/2019 - 10:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

قائیمقامی سلێمانی لەسەر بەفربارین ڕێنمایی دەداتە شۆفێران ڕایدەگەیەنێت: لە كەش و هەوای بەفرباریندا شۆفێری كردن بۆ دوو هێندە قورس دەبێت بۆ سەلامەتی خۆت و كەسانی دەوروبەر پێویستە ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بكەیت.


ڕێنماییەكان:

 

1- كەمكردنەوەی خێرایی بۆ ڕادەیەك كە توانای وەستاندنەوەی ئوتومبیلەكەت هەبێت، لەناو شارەكان خێرایی ئوتومبیلەكەت لە 30 بۆ 50كم/كاتژمێر نابێت زیاتر بێت بۆ دەرەوەی شارەكان لە 60 كم/كاتژمێر.


2- پاراستنی ماوەی سەلامەتی نێوان ئوتومبیلی خۆت و ئوتومبیلی بەردەمت، ئەم خاڵە گرنگییەكی زۆری هەیە چونكە توانای وەستاندنەوەی ئوتومبیل لە بەفر باریندا كەم دەكات بۆیە پێویستە ماوەیەكی دیاریكراوت هەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئوتومبیل.

3- ئیشپێكردنی ڕووناككەرەوەكان (گڵۆپ)ی نزم و ڕووناككەرەوەی تەم، بارینی بەفرو بوونی تەم ڕێژەی بینین كەم دەكاتەوە.

4- دڵنیابوون لەوەی كە ئوتومبیلەكەت كەم و كوڕی نییە و پێویستە بانزینی تەواو لە ئوتومبیلەكەتدا بێت بۆكاتی پێویست و قەرەباڵغی.

5- بوونی بەتانییەك لە ناو ئوتومبیلەكەت بۆكاتی پێویست.

6- نابێت شۆفێر بە شپرزەیی و لەناكاو ئیستۆپ بگرێت بەڵكو بەنەرمی و لەسەرخۆیی.

7- سەردان نەكردنی ناوچە شاخاوییەكان بەهیچ شێوەیەك بەمەبەستی گەشت و بەسەربردنی كات.

8- لەكاتی بوونی حاڵەتی نەخوازراو ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە (هاتوچۆ 188، پۆلیسی فریاكەوتن 104، فریاگوزاری تەندروستی 122، بەرگری شارستانی 115) بكەن.

 

 

 

س ب