ڤیدیۆكەی ببینە، نوێنەری گۆڕان: لە هەڵبژادنەكاندا ساختەكاری نەكراوە

17/01/2019 - 11:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

هیچ كەسێك لە ئێمە بێگوناح نییە، بۆیە داوای لێبوردن دەكەم بۆ هەر ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیۆن وە لەگەڵ ئەم داوایی لێبوردنەش ئێوە بێ بەری دەكەم كە هیچ كامتان لەلای منەوە تۆمەتبار نیە بە ساختەكاری یان گەندەڵی ئەجومەنی كۆمسیۆن.

 

نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆمسیۆنی عێراق داوای لێبوردن لە ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەكات و رایدەگەیەنێت: هیچ بەڵگەیەك نیە بیسەلمێنێت لە هەڵبژاردنەكانی ١٢ ی ئایاردا ساختەكاریی كرابێت.

 

سەعید كاكەیی نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆمسیۆنی عێراق لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا داوای لێبوردن لە ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەكات و رایدەگەییاند:" هیچ كەسێك لە ئێمە بێگوناح نییە، بۆیە داوای لێبوردن دەكەم بۆ هەر ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیۆن وە لەگەڵ ئەم داوایی لێبوردنەش ئێوە بێ بەری دەكەم كە هیچ كامتان لەلای منەوە تۆمەتبار نین بە ساختەكاری یان گەندەڵی".

 


جێگەی ئاماژەبۆكردنە سەعید كاكەی لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رۆژی (٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨) كە تایبەت بوو بە هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردن بەشداری كرد و باسی لەو ساختەكارییانەكرد كە لە كاتی پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەنجامدراون.

 

لەو كۆبونەوەیەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا سەعید كاكەیی رایگەیاند: لە هەڵبژاردنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ١٤٦٨ سكاڵای لایەنەكان له ‌هەڵبژاردنەكان تۆماركراوە، پارێزگای سلێمانی بەرزترین ڕێژەی سكاڵا تۆماركردنی هەبووە كه ‌بریتیە لە ٤٥٠ سكاڵا.

 

دەقی ووتەكانی لەم گرتە ڤیدیۆییەدا ببینە:

س ب

 

ڕەنگاڵە