سبەینێ‌ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

19/01/2019 - 10:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

دابەشكردنی مووچەی مانگی (10) ی ساڵی رابردوو بەردەوامەو سبەینێ‌ یەكشەممە مووچەی چەند شوێنێكی تر دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، سبەی یەكشەممە مووچەی مانگی (10) ی ساڵی (2018) ی هەریەك لەوەزارەتەكانی (شارەوانی، كارەبا، گواستنەوە، پلاندانان، كشتوكاڵ) دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی هەرێم ڕایگەیاندووە، هەر سبەینێ‌ یەكشەممە مووچەی هەریەكە لەدیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین دابەش دەكرێت.

 

 

ئـ . كـ