له‌م هه‌فته‌یه‌ كۆتایی به‌دابه‌ش كردنی موچه‌ دێت و ناوی ئه‌و شوێنانه‌ ئاشكرا كرا كه‌تا ئێستا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌

19/01/2019 - 14:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 وەزارەتی دارایی به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌ش كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و وا بریاره‌ سبه‌ینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ بكرێت، كه‌ تاوه‌كو ئێستا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌، له‌م هه‌فته‌یه‌ كۆتایی دێت به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌ی شاری هه‌ولێر به‌كوردیوی راگه‌یاند :سبه‌ینێ یه‌ك شه‌مه‌(20/1/2018) ده‌ست به‌دابه‌ش كردنی موچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك و ده‌سته‌یه‌ك ده‌كرێت، تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن ، كه‌ تا ئێستا وه‌ریان نه‌گرتووه‌ .
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ " سبه‌نیێی یه‌ك شه‌مه‌ ئه‌م شوێناه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن ،(وەزارەتیشاره‌وانی‌ و گەشتوگوزار، وەزارەتی كشتووكاڵ، وەزارەتی كاره‌با، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی گواستنه‌وه و گه‌یاندن،دیوانی‌چاودێری‌ دارایی ‌، ده‌زگای گشتی کاروباری مین، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ، دەستەی مافی مرۆڤ ‌،ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان،دەستەی ده‌سپاكی ، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ).
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، وه‌ رۆژی دووشه‌مه‌ ،موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی(وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی،وەزارەتی رۆشنبیری،وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە) موچه‌ وه‌رده‌گرن له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران ، رۆژی سێشه‌مه‌ و چوار شه‌مه‌  خانه‌نشینی سه‌ربازی موچه‌ وه‌رده‌گرن و پێنج شه‌مه‌ خانه‌نشینی مه‌ده‌نی موچه‌ وه‌رده‌گرن .