لیستی موچەی مانگی 11 ئامادە دەکرێت

20/01/2019 - 11:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

گەنجینەکانی ھەرێمی کوردستان داوا لە فەرمانگەکان دەکەن بە زویی لیستی موچەی مانگی 11یساڵی رابردوو ئامادە بکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە گەنجینەکانی ھەرێمەوە دراوە، دەبێت حیساباتی ساڵی رابردوو بە خەرجی موچەشەوە دابخرێت، بۆیە داوا لە فەرمانگەکان کراوە بە پەلە لیستی موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوو ئامادە بکەن و بەزوترین کاتیش رەوانەی گەنجینەکانی بکەن، بۆ ئەوەی بکرێت بە چەک و ئامادە بکرێت.

ئەوەش زانراوە، ھۆکاری ئەوەی کە داواکراوە بە زوویی ئەو لیستە ئامادە بکرێت ئەوەیە کە حیساباتی ساڵی نوێ دەستپێدەکات و ناکرێت حیساباتی ھەردوو ساڵەکە تێکەڵ بکرێت.

لە زانیارییەکاندا ھاتووە: یەکێک لە سودەکانی ئامادەکردنی لیستی ئەو موچانە ئەوەیە کە ئەگەر بەغدا موچەی سێ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ بنێرێت، ئەوە چەکەکان ئامادەن بۆ خەرجرکردنی موچەکان، ئەوکات کێشەی ئامادەنەکردنی لیستی موچە دروست نابێت.

 

 

 

 

 

snn