لەهەولێر هاوڵاتییەك كوژرا

21/01/2019 - 08:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

لەپارێزگای هەولێر لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی هاوڵاتییەك بەچەند فیشەكێك كوژراوەو پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لەڕووداوەكە.

بەپێی زانیارییەكانی كوردیو، شەوی رابردوو لەكۆمەڵگەی بەحركەی باكووری هەولێر كەسێك بەناوی (هـ . كـ) ی تەمەن (35) ساڵ بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی تەقەی لێكراوەو كوژراوە، كە خاوەنی سێ‌ منداڵی بچووكە.

دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات و بۆ لێۆڵینەوەی زیاتر تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراو دوای ووردبینی، جەستەكەی رادەستی كەس و كارەكەی كرایەوە.

 

ئـ . كـ