وێنەی كوژراوەكان ببینن، داعش هێرش دەكاتە سەر پۆلیسی فیدراڵی

21/01/2019 - 09:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش پەلاماری خاڵێكی پۆلیسی فیدراڵیان داوە لەسنووری قەزای خانەقین و كوژراوو بریندار هەیە.

بەپێی زانیارییەكانی (موحەمەد فائیق) ی رۆژنامەنووس، شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشێكیان كردۆتە سەر خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی فیدراڵی لە گوندی (شێرك) ی سنووری قەزای خانەقین و دوای شەڕو پێكدادان دوو كارمەندی پۆلیس بەناوەكانی (حوسێن سەعید و بەهائـ فازل) كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوونە.

دواتر گروپە چەكدارەكانی داعش لەناوچەكە پاشەكەیان كردووە ڕووەو ئەو ناوچەیەی لێی هاتبوون، ئەمەش چەندین جارە پەلاماری ئەو ناوچەیە دەدەن.

 

ئـ . كـ

 

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏يبتسم‏، و‏‏‏وقوف‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏‏‏

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏‏وقوف‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏‏