پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی ئه‌م توێژه‌ كه‌مكرایه‌وه‌

21/01/2019 - 14:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پۆلیسی هه‌رێم په‌یامێك ئاڕاسته‌ی‌ هه‌ردوو لیوای‌ یه‌ك و دووی‌ نه‌وت و گازی‌ هه‌رێم ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه‌  سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ركه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وته‌كه‌یانداوه‌ و ئاشكراشی ده‌كات، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ مانگی‌ تشرینی دووه‌م  موچه‌كانیان هاوتای‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ دیكه‌ بكرێت.

(لیوا به‌ختیار تاهیر بابان ) به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پۆلیسی هه‌رێم رایگه‌یاند: به‌واژوی قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران واژوی له‌سه‌رهاوتاكردنی‌ موچه‌ی‌ هه‌ردوو لیوای یه‌ك و دووی نه‌وت و گازی‌ هه‌رێم كردوه‌ كه‌رێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وته‌كه‌یان كه‌مبكرێته‌و، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ مانگی‌  یانزه‌ی‌ ساڵی رابردوو جێبه‌جێبكرێت.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، پێشتر هه‌ردوو لیوای یه‌ك و دووی نه‌وت و گاز رێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌كه‌یان زیاتربووه‌ به‌راورد به‌هێزه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ناوخۆ، به‌ڵام حكومه‌ت كه‌ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی موچه‌یان هاوتای‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ دیكه‌ ده‌كرێت.

 لیوا به‌ختیار تاهیر ئه‌وه‌شی بۆتۆری هه‌واڵی سلێمانی ئاشكرا كردوه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت  له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ مانگی‌ (11) ی ساڵی‌ رابردوو رێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌كه‌یان كه‌مبكرێته‌وه‌، هاوشێوه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ دیكه‌ی ناوخۆ موچه‌یان پێبدرێت كه‌پێشتر موچه‌ی‌ ئه‌و دوو لیوایه‌ نزیكه‌ی‌ (34%) پاشه‌كه‌وتی‌ له‌سه‌ر كراوه‌، به‌ڵام بۆله‌مه‌ودوا موچه‌یان هاوتای‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ لێده‌كرێت كه‌ رێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وته‌كه‌یان كه‌متر بووه‌. 

 ن.ش