یه‌كگرتوو ئیسلامی سه‌ردانی قونسولخانه‌ی ئوردنی كرد

21/01/2019 - 15:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 21/1/2019 وه‌فدێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌رێزان د. محه‌ممه‌د هاودیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی ده‌زگای په‌یوه‌ندیه‌كان و مه‌غدید هورمزیار كارگێری ده‌زگای په‌یوه‌ندیه‌كان سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی گشتی مه‌مله‌كه‌تی ئوردنی هاشمیان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێز ( هیثم ابوالفول ) قونسولی گشتی یه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

ئه‌مه‌ و له‌دیداره‌كه‌دا وه‌فدی یه‌كگرتوو جه‌ختی له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و گه‌لی ئوردنی برا كرده‌وه‌ و هه‌ڵوه‌ێستی یه‌كگرتوویان له‌مه‌ر ئۆپۆزسیۆن بوونی له‌ قۆناغی داهاتووی كاری سیاسیاندا روونكردنه‌وه‌ .

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ و به‌ پێویستیان زانی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك رووبه‌رووی بیری توندڕه‌وی ببه‌نه‌وه‌ له‌ پێناو سه‌قامگیری زیاتری عێراق و ناوچه‌كه‌.