هۆكاری دابه‌ش نه‌كردنی پاره‌ی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی كۆمسیۆن ئاشكرا ده‌كرێت

21/01/2019 - 15:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق باس له‌  هۆكاری دابەشنەكردنی پاداشتی ژمارەیەك لە كارمەندانی كۆمسیۆنی بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018ی ئەنجومەنی نوێنەران ده‌كات و  رایده‌گه‌ینێت: رێوشوێنی یاسایی لە دژی ئەو كارمەندانە دەگیرێتەبەر كە كەمتەرخەمبوون لەكارەكانیان. 
رزگار حەمە محێدین جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگه‌یاند : دواكەوتنی پارەی ژمارەیەك لە كارمەندانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018ی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندی بەبوونی كێشە هەیە لەو بنكانەی دەنگدان كە ئەو چاودێرانەی تێدابوون، لەئێستاشدا ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لیژنەیەكی بۆ بەدواداچوون و ئاشكراكردنی هۆكاری ئەو كەمتەرخەمیانە پێكهێناوە.
ئەوەشی بۆ رادیۆی نه‌وا ئاشكرا كردوه‌، هەر كارمەندێكی كۆمسیۆنی كارەكانی خۆی بەباشی بەرێوەبردبێت پاداشتی خۆی وەردەگرێت و پارەكەی نافەوتێت، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەو كارمەندەی ئاشكرابێت كەمتەرخی كردبێت لەكارەكانی لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت.

ن.ش