ده‌سته‌ی مامۆستایانی نارازی راگه‌یاندراوێك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

21/01/2019 - 16:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌پێناو گه‌رانه‌وه‌ی شكۆی په‌روه‌رده‌ و داكۆكی كردن له‌ مافه‌ ره‌واكانیان، ده‌سته‌ی مامۆستایانی نارازی راگه‌یانرداوێكیان بڵاو كرده‌وه‌، له‌م راگه‌یاندراوه‌دا داوا ده‌كه‌ن سیسته‌می به‌ناو پاشكه‌وتی موچه‌ به‌كجاری هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌.

 له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتووه‌ ،  مامۆستایانی نارازی رایده‌گه‌ینن ، زیاتر له‌ چوار ساڵه‌ مامۆستایان له‌ خه‌باتێكی مه‌ده‌نی به‌رفراواندان له‌ پێناو گێرانه‌وه‌ی شكۆی په‌روه‌رده‌و داكۆكی كردن له‌ مافه‌ ره‌واكانیان " به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتداری شكستخواردوی هه‌رێم هیچ باكیان به‌ژیانی مامۆستایان و تێكچونی شیرازه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن نیه‌ "به‌م هۆیه‌وه‌ پرۆسه‌ی خوێندن له‌ هه‌رێم له‌پاشه‌كشه‌ی به‌رده‌وام دایه‌ و به‌ره‌و هه‌ڵدێری یه‌كجاره‌كی ده‌روات .

له‌ به‌شێكی تر راگه‌یاندراوه‌كه‌دا مامۆستایانی نارازی رایده‌گه‌ینن له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌می خوێندن به‌پێویستی ده‌زانن هه‌ڵوێستی مامۆستایان له‌م چه‌ند خاڵێكدا ده‌خه‌نه‌ ڕوو ،  یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ به‌زوترین كات په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌ حكومه‌تی نوێ پێكبهێندرێت و سیسته‌می به‌ناو پاشه‌كه‌وتی موچه‌ به‌یه‌كجاره‌كی هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ میكانیزمی گونجاو بۆگێرانه‌وه‌ی موچه‌ی پاشكه‌وتكراوه‌كان دابندرێت .

یه‌كێكی تر له‌خاڵه‌كانی ئه‌وه‌یه‌ مامۆستایانی وانه‌ بێژ بكرێنه‌ هه‌میشه‌یی و دامه‌زراندنی به‌قۆناغ به‌ندی مامۆستایان كۆتایی پێبهێندرێت و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی خۆیان بن، وه‌ راسپارده‌ی كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌ی جێبه‌جێبكرێت و به‌رێوبه‌ره‌كان له‌ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌هه‌ڵووژاردن دیاری بكرێت ده‌ستی حزب له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن دور بخرێته‌وه‌،

لهكۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌یاندا مامۆستایانی نارازی دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌میشه‌ چاودێرێكی ئازاو ئازاد ده‌بن و له‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی داواكاریه‌كانیان بایكۆت و خۆپیشاندان و هه‌موورێكارێكی مه‌ده‌نی ده‌گرنه‌ به‌ر .

 ن.ش