به‌هۆی یاریه‌كانی پۆپجی كه‌سێك گیان له‌ده‌ست ده‌دات

21/01/2019 - 16:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ئه‌مرۆ دووشه‌مه ئاشكرای كردووه‌ به‌هۆی یاریه‌كانی پۆپجی له پارێزگای بابل كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

 زێدان عه‌توانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند: به‌هۆی یاریه‌كانی پۆپچی كه‌سێكی ته‌مه‌ن (17) له‌شاری بابل خۆی كوشتووه‌ ، كه‌ به‌هۆی زۆری ئه‌نجامدانی ئه‌م یاریه‌ عه‌قلی له‌ده‌ستداوه‌ ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ خۆی بكوژێت .

 عه‌توانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ پێویسته‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن زه‌روزیانه‌كانی ئه‌م یاریه‌ بۆقوتابیان گه‌نجان شی بكرێته‌وه‌و وه‌ خانه‌وه‌دوكان چاودێری ته‌واویان له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان هه‌بێت.

 ن.ش