دوای ئهوهی له چهند رۆژی رابردوو كۆمپانیای ئاسیا سێڵ بریاری گران كردنی نرخی ئۆفهرێكی دهركرد ،لهم بارهیهوه دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق روونكردنەوە دەدات و بەرپرسێكی ئەو دەستەیەش پەیامێك ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەكات.
لهلایهن خۆیهوه حسێن زاملی بەرپرسی نووسینگەی راگەیاندنی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق رایگەیاند: كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن چەند خزمەتگوزارییەكی جیاوازیان هەیە یەكێك لەوانە هێڵی خزمەتگوزارییەكانە كە وەك ئۆفەرێك دەدرێتە هاووڵاتیان، ئەگەر لەنێوان بەكارهێنەر و كۆمپانیای ئاسیاسێڵ گرێبەست هەبێت كە نرخی كاراكردنی ئەو سیمكارتەی تێدا دیاری كرابێت، ئەوە كۆمپانیاكە ناتوانێت نرخەكەی زیاد بكات.
زاملی ئهوهشی ئاشكرا كردوه،بە پێچەوانەوە گرێبەست لەنێوان ئەو دوو لایەنە نەبێت، ئەوە كۆمپانیاكە دەتوانێت ئەو ئۆفەرەی كە بۆماوەیەك پێشكەشی كردوە رایبگرێت و نرخی كاراكردنەوەی مانگانەی زیاد بكات".
ئەو بەرپرسەی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق (CMC) ئهوهشی بۆتۆری ههواڵی سلێمانی ئاشكرا كردوه، هەر هاووڵاتییەك كێشە یان سكاڵای لەسەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن هەبێت، ئەوە دەتوانێت بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بەژمارە تەلەفۆنی(177) بكات و لە زووترین كاتدا كێشەو سكاڵاكانیان یەكلایی دەكرێتەوە.
لەماوەی رابردوودا كۆمپانیای ئاسیاسێڵ سیمكارتێكی تایبەتی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشكرد بە ئۆفەرێكی نوێ و بۆ هەر مانگێكیش بە شەش هەزار دینار كارا دەكرا، بەڵام ئێستا هاووڵاتیان لەگرانكردنی ئەو نرخە بۆ 10 هەزار دینار ئاگاداركراونەتەوە.
ن.ش