13كه‌س ده‌ستگیر ده‌كرێن

21/01/2019 - 17:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ راگه‌یاندراوێكدا به‌پشی په‌یوه‌ندیه‌كان و راگه‌یاندن له‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیر كردنی (13) كه‌س راگه‌یاند هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆره‌ تۆمه‌تێك ده‌ستگیر كراوه‌،

 له‌ راگه‌یاندنه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌، تیادا هاتوه‌،لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی كەسانی داواكراو ، لەماوەی هەفتەی رابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیوان سیانزە تۆمەتباریان دەستگیركرد بە شێوەیه‌

تۆمەتبارێك دەستگیركرا، كە تەقەی لە هاوڵاتییەك كردبوو، هەروەها برینداری كردبوو، لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 406-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

 وه‌ دوو تۆمەتباری تر  دەستگیركران، كە چەكی جۆری دەمانچەی بێ‌ مۆڵەتیان پێ بووە و دەستیش گیراوە بەسەر هەردوو دەمانچەكەدا، هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 21ی چەك ڕاگیراون.

 تۆمەتبارێك دەستگیركرا بەپێی ماددەی 396 لەیاسای سزادانی عیراقی هەروەها تۆمەتبارێكی دیكەش دەستگیركرا بە پێی ماددەی 229 لەیاسای سزادانی عیراقی.

هەشت تۆمەتباری دیكە دەستگیركران، كە لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون بە پێی چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی.

 ن.ش