پاشەكەوتی موچەی بەشێك لە فەرمانبەران كەمدەكرێتەوە

21/01/2019 - 17:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پۆلیسی هه‌رێم رایدەگەیەنێت، رەزامەندی لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وەرگیراوە له‌سه‌ركه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی هه‌ردوو لیوای‌ یه‌ك و دووی‌ نه‌وت و گازی‌ هه‌رێم.

به‌ختیار بابان به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پۆلیسی هه‌رێم رایگه‌یاندوە، رەزامەندی لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وەرگیراوە له‌سه‌ركه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی هه‌ردوو لیوای‌ یه‌ك و دووی‌ نه‌وت و گازی‌ هه‌رێم، کەوا رێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وته‌كه‌یان كه‌مبكرێته‌وە هاوشێوەی هێزەکانی تری ناوخۆ.

وتیشی “بڕیاری کەم کردنەوەکە لەگەڵ دابەشکردنی موچەی مانگی داهاتوو دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، رێژەی پاشەکەوتی موچەکانیان لە ۳٤٪ەوە کەم دەکرێتەوە بۆ لە ۱۰٪ تاوەکو لە ۳۰٪ بەپێی پلەکانیان”.

هه‌ردوو لیوای یه‌ك و دووی نه‌وت و گاز نزیکەی ۱۰ هەزار پۆلیس و ئەفسەر دەبن و سەر بە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمن، سەرجەمیان بەبێ جیاوازی پلەکانیان ۳٤٪ی موچەکانیان پاشەکەوت دەکرا.