شه‌ش مليار دینار بۆهه‌ندێك پارێزگاو شارۆچكه‌ی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێت

21/01/2019 - 20:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌ی نوێنه‌رانی عێراق بری شه‌ش ملیار دیناریان بۆهه‌ندێك پاریزگا و شارو شارۆچكه‌ی كوردستان به‌ده‌ست هێناوه‌و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئاشكرا ده‌كات،ئه‌م بره‌ پاره‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌بودجه‌ی عێراق نیه‌ .

د جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌كوردیوی راگه‌یاند: لیژنه‌ی دارایی بری شه‌ش ملیار دیناریان بۆهه‌ندێك له‌ پاێزگا و شارۆچكه‌ی هه‌رێم به‌ده‌ست هێناوه‌ ،ئه‌و پاره‌یه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌بودجه‌ی گشتی عێراقه‌وه‌  نیه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ پرۆژه‌ جیاوازه‌كانی  ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ .

 كۆچه‌ر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، پاره‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌ش ده‌كرێت دوو ملیار بۆپارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌ڵادزێ دوو ملیار و دهۆك یه‌ك ملیار و سۆران یه‌ك ملیار دینار .

ن.ش