ڕێباز حەملان: سێ موچەی فەرمانبەران بەسەر یەكەوە دابەشدەكەین

22/01/2019 - 11:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر بەغدا 317 ملیار دینارەكە بنێرێت سێ موچەی فەرمانبەران بەسەریەكەوە دابەشدەكەین.

 


ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بەغدا 317 ملیار دیناری یارمەتیەكەی نەناردوە، ئەگەر بێت ئەو بڕە پارەیە بەسەریەكەوە بینێرێت ئەوا سێ موچەی فەرمانبەران بەسەریەكەوە دابەشدەكەین.

 


ڕێباز حەملان كە بە ڕۆژنامەی زەمەنی ڕاگەیاند، ووتیشی: داوامان لە حكومەتی ناوەند كردووە كە بەسەریەكەوە پارەكەمان بۆ خەرج بكات.

 


ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر هاتوو حكومەتی عێراق ئەو بڕە پارەیەی بەسەر یەكەوە بۆ هەرێمی كوردستان خەرج نەكرد ئەوا مانگانە یەكێك لەموچەكانی 11و 12ی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ موچەكانی ئەمساڵ خەرج دەكەین.

 


وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەر هاتوو پشكی هەرێم لەبودجەی ساڵی 2019ی عێراق بە 520 ملیار دینار جێگیركراو مانگانە ئەو بڕە پارەیە گەیشتە هەرێم، ئەوا ڕاستەوخۆ پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران لادەبرێت.

 


جێگەی ئامابۆكردنە ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرەتا لەسەر پشكی گۆڕان پۆستی وەزارەتی دارایی پێسپێردرا، پاش ئەوەی لەگەلًَ وەزیرەكانی گۆڕان لەلایەن پارتییەوە نێردرایە ماڵەوە، دواتر وەك كەسێكی سەربەخۆ هەمان پۆستی پێدرایەوە.

 

 

 

 

س ب