بڕیار لەسەر هەردوو مووچەی مانگی 11 و 12 درا

22/01/2019 - 11:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ی هه‌رێم به‌ كوردیوی راگه‌یاند ، دوێنێ دووشه‌ممه‌ 21 ی 1 ی 2019 ، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌كان ئه‌نجامدا له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی 11 ، 12 ی ساڵی 2018


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چووه‌ ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیار دراوه‌ مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی 2018 له‌مانگی 2 دابه‌ش بكرێت ، مووچه‌ی مانگی 12ش له‌مانگی 3 دابه‌ش ده‌كرێت

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راگه‌یاندراوه‌ ده‌ستكاری كردن و لابردنی پاشەكەوتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پەیوەستە بەناردنی بودجه‌ی هه‌رێم لەبەغدا

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و ڕێكه‌وتنه‌ نوێیه‌ی هه‌رێم و به‌غدا كراوه‌ له‌زیاد كردنی بڕی بوودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و ڕه‌وانه‌كردنی بۆ هه‌رێم ، ئه‌و كات بڕیاری نوێ له‌ده‌ستكاری كردنی مووچه‌ ده‌درێت كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران بێت