گۆران كۆبونەوەمان لەگەڵ پارتی ئەرێنی بووە

22/01/2019 - 14:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


بزوتنەوەی گۆران رایدەگەیەنیت كۆبونەوەكەی ئەمرۆیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كەبۆمەبەستی پیكهینانی حكومەت بووە ئەریچنی بووە.


دانا عەبدولكەریم، ئەندامی شاندی دانوستكاری بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوەیەكی راشكاوانەیان كردووە و لێك تێگەیشتنی باش لە نێوانیاندا ھەبووە بۆ ئەوەی حكوومەتی داھاتوو خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات.

دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی پارتی و گۆڕان لە ھەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دانا عەبدولكەریم رایگەیاند"كۆبوونەوەیەكی راشكاوانە بوو، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە میكانیزمەكانی پێكھێنانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كرا، ھیوادارین ئەو لایەنانەی كە بەشداری لە حكوومەت دەكەن، پێكەوە بتوانین خزمەتی خەڵكی كوردستان بكەین"."


أ.س