سه‌باره‌ت به‌ پشوو رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

22/01/2019 - 15:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای كۆتایی هاتنی تاقی كردنه‌وه‌كانی وه‌زری یه‌كه‌م راسته‌وخۆ پشووی قوتابیان ده‌ستی پێكرد، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی پشووی قوتابیان رونكردنه‌وه‌ ده‌دات .

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رایده‌گه‌ینێت : سبه‌ینێ چوار شه‌مه‌ پشووی وه‌رزی یه‌كه‌م به‌كۆتا دێت و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌وامی قوتابخانه‌ و باخچه‌ی ساوایان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ .

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ له‌ رۆژی (7) ئه‌م مانگه‌ قوتابیان بۆماوه‌ی نۆ رۆژ تاقی كردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام دا، رۆژی (17) مانگ پشووی قوتابیان ده‌ستی پێكرد و سبه‌ینێ (23/1) پشووه‌كه‌ كۆتایی دێت و ده‌وامی فه‌رمی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.