وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، هەوڵی ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوك دەدات

22/01/2019 - 16:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، مایك پۆمبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەستپێشخەریەكی ڕاگەیاندووە بۆ ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی ئەمنی لە پارێزگای كەركوكدا.


كەناڵی سۆمەریە لە زاری سەرچاوەیەكی باڵاوە بڵاویكردۆتەوە، لەكاتی ديداری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و میاك پۆمپیۆ، پرسی كەركوك گفتوگۆی لەسەر كراوە و بەڵێنی نێوەندگیری ئەمریكای ڕاگەیاندووە بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە و هیوای زوو دەركەوتنی ئەنجامەكەی خواستووە".


وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای كردووە لایەنی كوردی لە بەرامبەر ئەو پرسەدا دان بەخۆیاندا بگرن و چاوەڕێی گفتوگۆكان بكەن لەگەڵ عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیراندا لەوبارەیەوە.