هێزێكی ئەمنی زۆر دەهێنرێتە سنوری خانەقین

22/01/2019 - 16:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنن، ئەمڕۆ سێ شەممە لە نزیك سنورەكانی قەزای خانەقین چەند یەكەیەكی سەربازی جێگیركراون و سەر لەنوێ بڵاوەیان پێ كراوە.


بە گوێرەی زانیاریەكان بە هۆی مەترسی گروپە چەكداریەكانی ڕێكخراوی داعش چەند خاڵێكی پشكنین تۆكمە كراون لە بەرامبەر هەر هێرشێكی چەكداریدا.


ئەو رێوشوێنە ئەمنیانەی قەزای خانەقین دوای چەند كردەیەكی سەربازی گروپە چەكدداریەكانی داعش هات لە سنوری قەزای خانەقین و پارێزگای دیالە و زیادبوونی جموجوڵەكانیان لە سنورەكەدا.